پۆلیسی سلێمانی: دوای تەقەكردن لە هاوڵاتییەك و برینداركردنی، تۆمەتبارێك دەستگیركرا
  2022-07-07       569       

پۆلیسی سلێمانی، ئەمشەو پینجشەممە، رایگەیاند، لە گەڕەكی "كەڵەكن"ی شارەكە، تۆمەتبارێك تەقەی لە هاوڵاتییەك كردوەو برینداری كردوە، دوای هەڵاتنی تۆمەتبارەكە، توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسەوە دەستگیربكرێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە گەڕەكی كەڵەكن لە شاری سلێمانی بیسترا، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت بەهۆی شەڕەوە تۆمەتبارێك هاوڵاتییەكی بە فیشەك برینداركردوەو هەڵاتوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"پاشان لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكانەوە بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوەو لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "لەئێستادا تۆمەتبار (ن، ر، ج، لەدایكبوی 1997) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×