حكومەتی هەرێم: لە سێ ساڵدا بە بەهای ٤٦٩ ملیار دینار گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخانکراوە
  2022-07-07       295       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا، بە بەهای٤٦٩ ملیار دینار گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخان کراوەو دەشڵێت: لە ئێستادا رۆژانە 16 سەعات و نیو كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم، بڕی ٧٩٢ ملیۆن و ٦٥٥ هەزار و ٨٥٥ لیتر گازوایلی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دابین کردوە کە تێچوەکەی ٤٦٩ ملیار دینار بوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە نرخی گازوایل لە هەرێمی کوردستان بەپێی ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و لە ساڵی ٢٠١٩ بەهای یەک لیتر گازوایل ٥٤٠ دینار بوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهای یەک لیتر ٥٠٠ دینار و لە ساڵی ٢٠٢١ بەهای یەک لیتر گازوایل ٦٠٠ دینار و لە ساڵی ٢٠٢٢یش بە ٨٥٠ دینار بوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئێستاشدا بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا حکومەتی هەرێم رۆژانە ١٦ کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابین دەکات."

دەقی راگەیەندراوەكە:

لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم، بە بەهای٤٦٩ ملیار دینار گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخان کراوە

سەرەڕای ئەو قەیرانە ئابورییەی کە بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و هاتنی پەتای کۆڕۆنا توشی هات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردوام بوە لە جێبەجێ کردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و لە نێوانیشیاندا سێکتەری کارەبا کە توانیویەتی لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بڕێکی زۆر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین بکات و لە ئێستاشدا بەپێی داتاکانی وەزارەتی کارەبا حکومەتی هەرێم رۆژانە ١٦ کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابین دەکات.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم، بڕی ٧٩٢ ملیۆن و ٦٥٥ هەزار و ٨٥٥ لیتر گازوایلی بۆ وێستگەکانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دابین کردوە کە تێچوەکەی ٤٦٩ ملیار دینار بوە.

ساڵی ٢٠١٩

لە ٦ مانگی دوەمی ساڵی ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ١٠٥ ملیۆن و ٧٠٦ هەزار و ١٢٠ لیتر گازوایلی بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخانکردوە کە بەهاکەی ٤٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بوە.

ساڵی ٢٠٢٠

لە ساڵی ٢٠٢٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٢٤٧ ملیۆن و ٨٤٨ هەزار و ٥٦٩ لیتر گازوایلی بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخانکردوە، کە بەهای کەی ١٢٣ ملیار و ٩٢٤ ملیۆن دینار بو.

ساڵی ٢٠٢١

لە ساڵی ٢٠٢١ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی ٣٠٢ ملیۆن و ٦٠٨ هەزار و ٧٠٤ لیتر گازوایلی دابینکردوە و کە بەهاکەی ١٨١ ملیار و ٥٦٥ ملیۆن دینار بوە.

ساڵی ٢٠٢٢

لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵیش ١٣٦ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٤٦٢ لیتر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخانکراوە کە بەهاکەی ١١٦ ملیار و ١٨ ملیۆن دینار بو.

نرخی گازوایل لە هەرێمی کوردستان بەپێی ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و لە ساڵی ٢٠١٩ بەهای یەک لیتر گازوایل ٥٤٠ دینار بوە و لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهای یەک لیتر ٥٠٠ دینار و لە ساڵی ٢٠٢١ بەهای یەک لیتر گازوایل ٦٠٠ دینار و لە ساڵی ٢٠٢٢یش بە ٨٥٠ دینار بوە.

بەشێوەیەکی گشتی لە ماوەی سێ ساڵی رابردودا ٧٩٢ ملیۆن و ٦٥٥ هەزار و ٨٥٥ لیتر گازوایل بۆ وێستگەکانی کارەبا تەرخانکراوە بەهای ٤٦٩ ملیار دینار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٧ی تەموزی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×