شادمان مەلا حەسەن: كەتنەكەی 8ی تەمموز تۆماركردنی مێژویەكی رەشە
  2022-07-08       1176       

شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەركردایەتی دورخراوەی یەكێتی، بەبۆنەی تێپەڕبونی ساڵێك بەسەر روداوەكانی 8ی تەمموزی نێوخۆی یەكێتیدا رایگەیاند، "كەتنەكەی 8ی تەمموز، جگە لە تۆماركردنی مێژویەكی رەش بۆ خۆیان...روخساری زۆر بەناو شۆڕگێڕو سەركردەی بەناو پاڵەوانی سەركاغەزیشی ئاشكراكرد."

ئاوێنە: ئەمڕۆ 8ی تەمموز ساڵێک تێپەردەبێت بەسەر دورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی و هەندێک لە ئەندامانی دیکەی سەرکردایەتی یەکیتی و گۆڕینی هەستیارترین پۆستە ئەمنییەکانی ناو حزبەکە.

شادمان مەلا حەسەن، لە پەیامێكدا بەو بۆنەیەوە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"كەتنەكەی 8ی تەمموز، جگە لە تۆماركردنی مێژویەكی رەش بۆ خۆیان و كۆتاییهێنان بە خەسڵەت و تایبەتمەندییەكانی مام جەلال لە خەبات و فەرهەنگە سیاسیەكەی، روخساری زۆر بەناو شۆڕگێڕ و سەركردەی بەناو پاڵەوانی سەركاغەزیشی ئاشكرا كرد."

ئەوەشی خستۆتەڕو"پیلانەكە ئەگەرچی قوڵایی ستراتیجی نێودەوڵەتی و نەیارەكانی یەكێتی هەبو، بەڵام خۆڕاگری و سەبری شۆڕشگێڕانەی یەكێتیی راستەقینە لە شوێنی خۆی پوكاندنییەوە، ئێستا لە پاییزی تەمەنی كەتنەكەی خۆیان دەژین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×