كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ تۆزێكی سوك دەبێت و یەكەم رۆژی جەژنیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2022-07-08       313       

کەشناسی ھەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ(هەینی) لە هەندێك ناوچە تۆزێكی سوك دەبێت و سبەینێ(شەممە)ش كە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە پلەکانی گەرما لە چاو ئەمڕۆ بە چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی خۆی بۆ کەشوھەوای ٤٨ سەعاتی داھاتو خستەڕو و رایگەیاندوە، ئەمڕۆ(هەینی)، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورو لە هەندێک ناوچەش بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوری هەرێم تۆزێکی سوک دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبین: ھەولێر: 41، سلێمانی: 40، دھۆک: 40، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: ٤١، سۆران: 39، راپەرین: 40، گەرمیان: ٤٤ پلە.

هەروەك پێشبینی كردوە كە سبەینێ(شەممە)، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەین: ھەولێر: 43، سلێمانی: 42، دھۆک: 41، کەرکوک: 46، ھەڵەبجە: 43، سۆران: 42، راپەرین: 41، گەرمیان: 46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×