حكومەتی هەرێم: لە سێ ساڵدا مۆڵەت بە ٢٠١ پرۆژەی وەبەرهێنان بەسەرمایەی  ١١ ملیار دۆلار دراوە
  2022-07-08       317       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا، مۆڵەت بە ٢٠١ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار دراوە.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌ ماوه‌ی ٢٨ـی ته‌مموزی ٢٠١٩ تاوه‌كو ٢٧ـی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٢ له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌تایبه‌ت سێكته‌ره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام دراون و لەو‌ ماوه‌یەشدا مۆڵەت بە ٢٠١ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی ١١ ملیارو ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ هەزار دۆلار لەسەر روبەری ١٠ هەزار و ٦٠٣ دۆنم زەوی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دراوە كه‌ زۆربەی ئەو پڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.

بەپێی راگەیەندراوەكە، پرۆژەکان بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بون و بەشی زۆری ئەو پرۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون، بەم شێوەیە:

پارێزگای هەولێر

 پارێزگای هەولێر لەو رێژەیە ٨٧ پڕۆژه‌ به‌ سەرمایەی ٨ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ١٢٩ دۆلار بەرکەوتوە و پرۆژەکانیش لەسەر روبەڕی ٤ هەزار و ٨٦١ دۆنم ئه‌نجام دراون.

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بە پلەی دوەم دێت کە ٥٣ پڕۆژه‌ی به‌ سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و ٥٥٩ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٢١٣ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری هەزار و ٩٢٨ دۆنمی  تێدا ئەنجام دراون.

‌پارێزگای دهۆك

 له‌پارێزگای دهۆك ٤٥ پڕۆژه‌ به‌ سەرمایەی ٥٨٩ ملیۆن و ٥٥٤ هەزار و ٨٨ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٢ هەزار و ٧٥٠ دۆنم زەوی ئەنجام دراون.

پارێزبای هەڵەبجە

لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار دۆلار لەسەر روبەری ٧ دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.

ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان

 لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان ١٠ پڕۆژه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی ٣٣٣ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٨٩ دۆلار و له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٩٣٥ دۆنم زەوی ئەنجام دراون.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین ٥ پڕۆژه‌ بە گوژمەی ١٢٥ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٤٨١ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ١١٩ دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو پڕۆژە لەم سێكتەرانە ئەنجام دراون:

له‌ سێكته‌ری بازرگانی  کە ٤٩ پڕۆژه‌ بوە به‌ سه‌رمایه‌ی ٦٣٨ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ١١ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٧٠٩ دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی بانكه‌كانیش ٢ پڕۆژه بون به‌ سه‌رمایه‌ی ١٩ ملیۆن و ٤١٥ هەزار دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ١.٢ دۆنم زه‌وی.

 پرۆژە تەندروستییەکانیش ١٢ پڕۆژه‌ بون به‌ سه‌رمایه‌ی ٩٢ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار و ٥٠٠ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ١٥ دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی پیشه‌سازی ٥٨ پڕۆژه‌ بون به‌ سه‌رمایه‌ی ١ ملیار و ٧٧١ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٩٤٣ دۆلار و له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٢ هەزار و ١٩٠ دۆنم زەوی.

پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه‌ بوە به‌ سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و٤٩١ هەزار لە سەر روبەری ٢١ دۆنم زەوی.

پرۆژەی گه‌شتیاری ٢٩ پڕۆژه‌ بون و به‌ سه‌رمایه‌ی ٧ ملیار و ١٢٢ ملیۆن و٦٠٦ هەزار و ٢٩٩ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٢ هەزار و ٨٥٦ دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی فێركردن ٢١ پڕۆژه‌ بون به‌ سه‌رمایه‌ی ٢٢٩ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار و ٢٩٠ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٥٤٢ دۆنم زه‌وی.

پرۆژەی كشتوكاڵی ٨ پڕۆژه‌ بون به‌ سه‌رمایه‌ی ٣٢٠ ملیۆن و ٦٦٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٢ هەزار و ٨٧٩ دۆنم زه‌وی.

پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبون ١٣ پڕۆژه‌ بون به‌ سه‌رمایه‌ی یەک ملیار ٢٨٨ ملیۆن و ١٦٨ هەزار دۆلارو له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری هەزار و ٣٥١ دۆنم زه‌وی.

لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه‌ ئەنجام دراوە به‌ سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و ٢٣٤ هەزار دۆلار، له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ١٠ دۆنم زه‌وی.

لە سێکتەری وه‌رزشیش ٧ پڕۆژه‌ ئەنجام دراوە به‌ سه‌رمایه‌ی ٦٠ ملیۆن و ٧٣١ هەزار و ٤٥٧ دۆلار له‌ سه‌ر ڕوبه‌ری ٢٥ دۆنم زه‌وی.

ئەوەشی خستۆتەڕو، له‌ كۆی ئه‌و ٢٠١ پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، ١٩٧ پڕۆژەیان‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون‌، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بوه‌ و سێ پڕۆژه‌ش به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×