بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە دەدات كە تۆمارنەكراون و لە پارێزگاكان خراونەتە لیژنەوە و گرفتیان هەبووە، جەختیشدەكاتەوە بڕیاردراوە تابلۆیان پێبدرێت،.
ئاوێنه: لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەرێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، نووسراومان بۆ بەرێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ كردووە بەمەبەستی پێكهێنانی لیژنە و دەستبەكاربوونیان و بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئۆتۆمبێلەكان دەدەن كە تابلۆیان پێنەدراوە و پێشتر بڕیاردرابوو لەلایەن لیژنەكانەوە یەكلابكرێنەوە.
ئاشكرایكرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بڕاوەن، ژێرئاوكەوتوون، سووتان و شانسی-یان بڕدراوەتەوە تۆمارناكرێن و تابلۆیان پێنادرێت و ئەگەر شانسییان بە سووكی زیانی بەركەوتبوو تۆماردەكرێن و سەرجەم ئەو كارانەش دەكەونە دوای پشووەكانی جەژنی قوربان.