منداڵێكی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان له ئاوێكی نزیك قه‌ڵادزێ خنكا.
ئاوێنه: شۆڕ‌ش ئیسماعیل، وته‌بێژی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین ڕ‌اگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا ته‌رمی کوڕێکی منداڵ به‌ناوی ( ل . م . ع) کە ته‌مه‌ن 5 ساڵان و دانیشتووی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ری سه‌ر به قه‌زای پشده‌رە گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به وته‌ی كه‌سوكاری له ڕ‌ووبارێكی نزیك سنوره‌كه خنكاوه.
وتیشی، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان هێزه‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر گه‌یشتوونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست، دوای پشكنین و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت له ناو ئاودا خنكاوه‌و پاش گرتنه‌به‌ری ڕ‌ێوشوێنی یاسایی ڕ‌اده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه، په‌ڕ‌اوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕ‌ووداوه‌كه ڕ‌ێكخراوه.