پێشنوێژی نەجەف: عێراق ڕووبەڕووی جەنگ بووەتەوە
  2022-07-08       368       

سەدرەدین قەبانجی ئیمامی هەینی لە شاری نەجەف ڕایگەیاند، "عێراق ڕووبەڕووی جەنگی دەروونی دەبێتەوە بەهۆی بڵاوکردنەوەی دەنگۆی ئەوەی گوایە شیعەکان توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵات و فەرمانڕەواییان نییە لە وڵات".

ئاوێنە: سەدرەدین قەبانجی لە میانی  پێشکەشکردنی وتاری هەینی باسی لەوەکرد، "عێراق ڕووبەڕووی جەنگی دەروونی دەبێتەوە بە بڵاوکردنەوەی ئەوەی گوایە شیعەکان توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتیان نییە".

پێشنوێژی نەجەف وتیشی "ئەم دەنگۆیانە لەپێناو هەڵخەڵەتاندنی گەل و ئێمە بڵاودەکرێنەوە تا بکشێینەوە لە گۆڕەپانەکە".

جێی ئاماژەیە شیعەکان یەکێکن لە سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی عێراق لەگەڵ کورد و سوننەکان، لەدوای ڕوخانی دەسەڵاتی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووتری عێراق، حزب و هێزە شیعەکان دەستیان بەسەر دەسەڵاتتی عێراقدا گرتووە و سەرۆکایەتی حکومەتیان کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×