لە هەفتەیەکدا 872 هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون
  2022-07-08       309       


بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی رابردوودا 872 تۆماری هاوسەرگیریی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو ئامارانەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردونەتەوە،  272 یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 358 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 204 یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 14 یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.

لە هەمان کاتیشدا 106 تۆماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمار کراون کە 27 یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 56یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 17یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 6 یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.

بەپێی هەمان ئامار 342 تۆماری مردن تۆمار کراون کە 105 یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 139 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 84 یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 14 یان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون.

 ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی ئاماژە بەوەش دەکات کە لەو هەفتەیەدا 16 هەزار و 564کەس کارتی نیشتمانی نوێیان دەرکردووە، کە 6 هەزار و 666یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 5 هەزار و 420 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 3 هەزار و 782 کەسیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 750 یان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون.

لە هەمان کاتیشدا 377 کەس کارتەکانی خۆیان نوێ کردووەتەوە کە 169 یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و 113 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و 91 یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و 4 یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.
 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×