ئێران هۆشداری توند بە سەدر دەدات
  2022-07-08       1060       

ئێران هۆشداری توند بە ڕابەری ڕەوتی سەدر دەدات لە شێواندنی دۆخی عێراق و شارپرێس زانیاری لەسەر هۆشدارییەكەی ئێران ئاشكرا دەكات.

ئاوێنە: ئیران لە ڕێگەی پەیوەندیەكانی خۆیەوە هۆشداری توندی بە موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدرداوە، كە عێراق بەرەو كێشەو ئاڵۆزی نەبات.

ئێران بەشێوەی فەرمی و ڕاستەوخۆ هۆشداری توندی ئاراستەی موقتەدا سەدر كردووە، كە هەوڵنەدات دۆخی عێراق بشێوێنێت و چاوەڕێ بكات تا لایەنەكانی تر شانسی خۆیان لەدروستكردنی حكومەت تاقی بكەنەوە.

  موقتەدا سەدر هوشدارییەكەی ئیرانی بەجدی وەرگرتوە، چونكە ئێران لێكدانەوەی بۆ جوڵەكانی موقتەدا سەدر واكردووە كە پیلانێكی ئقلیمی لەئارادایە لەسەر تێكدانی عێراق و ئەمەش مەترسی گەورە بۆ ئەسەر ئەمنی قەومی ئێران دروست دەكات و دەبێتە هۆكاری شەرێكی خوێناوی ناو ماڵی شیعی.

هەروەها، ئێران ھۆشداریشی داوەتە سەدر، کە بۆ ڕۆژی ھەینی داھاتوو جگە لە مەراسیمی نوێژی ھەینی و کەشێکی ئاینی ھەر جوڵەیەکی سیاسی ئەنجام بدات و بیەوێت شەقام بجوڵێنێت لە دژی نەیارەکانی ئەوا ڕووبەڕووی ھەڵوسێتی توندی ئێران دەبێتەوە.

هۆشدارییەكانی ئێران بۆ ڕێبەری ڕەوتی سەدر هاوكاتە لەگەڵ سەردانی، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بە پێی زانیاریەکان چەند پەیامێکی ئێرانی گەیاندووەتە لایەنە جیاوازەکان سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی  و داھاتوی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×