بافڵ تاڵەبانی: ‏‎ئەركی هەمومانە كاربكەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستورییەكانمان
  2022-07-08       389       

بافڵ  تاڵەبانی رایگه‌یاند، ‏‎ئەركی هەموانە بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بكەن بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستورییەكان، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران.

‏‎ئاوێنە: بافڵ  تاڵەبانی، ‏‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مشه‌و هه‌ینی له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ رایگه‌یاند، "‏‎بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەم، ‏‎هیوادارم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قوڵبونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە هەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو بونیادنانی داهاتویەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتییان و پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "‏‎ئەركی هەمومانە بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بكەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و شایستە دەستورییەكانمان، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی ئارام و خۆشگوزەران".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×