هەولێر؛ لە روداوێكی هاتوچۆدا لە یەكەم رۆژی جەژن دو كەس گیانیان لەدەستدا
  2022-07-09       528       

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان لەسەر شەقامی 100 مەتری، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاو لە ئەنجامدا دو كەس گیانیان لەدەستداو دوانی دیكەش زۆر بە سەختی برینداربون.

ئاوێنە: فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوکێدا وتی"کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی ١٠٠مەتری، لەدەروازەی ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحرکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج)ی تایبەت بەخێراییەک ڕۆیشتوە کە نزیکبوە لە ٢٠٠ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، کاتێک گەیشتۆتە پێچە بازنەییەکەی سەر ئەندەرپاس، کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە، لەپاش خۆکێشانی بە شۆستەو ڕاگرەکان."

فازڵ حاجی ئاشکرایکردوە"بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە ٢ کەس گیانیان لەدەستداو ٢ کەسی تریش زۆر بەسەختی زامداربون، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر کە بەر ڕێگاو ئۆتۆمبێلەکە کەوت."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×