تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی هەریر
  2022-07-09       459       

ئەمڕۆ شەممە، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەی هەریر كە ئاسەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.

ئاوێنە: لەزگین سەباح، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر بە "زاری کرمانجی" راگەیاند“ کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێک هاتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، ئاسەواری گولـلە بە جەستەییەوە دیاربو، بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی تەرمەکەی گواسترایەوە پزیشکی دادی هەولێر“.

بەپێی زانیارییەكان ئەو گەنجەی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە دانیشتوی یەکێک لە گوندەکانی دەشتی هەریرە و تەمەنی 20 ساڵانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×