هاوڵاتییەكی خەڵكی هیندستان لە روبارێكی سنوری قەزای مێرگەسور خنكا
  2022-07-09       385       

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ(شەممە)، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، هاوڵاتییەكی خەڵكی هیندستان لە روبارێكی سنوری قەزای مێرگەسور، لەكاتی مەلەكردندا خنكا. ئەو هاوڵاتییە كرێكاربوە لە كۆمپانیایەك لە هەولێر، لەگەڵ کۆمەڵێک کرێکاری هاوڕێیدا بۆ گەشت و سەیران چونەتە ناوچەكە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"ئەمڕۆ ۹/۷/۲٠۲۲ یەکەم رۆژى جەژنى قوربانى پيرۆز، بنكەی بەرگری شارستانی بلێ، ئاگادارى هۆبەی بزوێنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆرانی کردەوە بە بونی روداوێکی خنکان لەروباری رێزان لەسنوری قەزای مێرگەسۆر."

ئەوەشی خستۆتەڕو"خنکاوەکە رەگەزی نێرە بە ناوی (DEVARAJU ENAGANTI) له دايكبوى ساڵى (١٩٨٤)، خەڵکی وڵاتی هیندستانەو له كۆمپانيايەک له پارێزگای هەولێر کرێکارە، لەگەڵ کۆمەڵێک کرێکاری هاوڕێی بۆ گەشت و سەیران سەردانی روباری رێزان لە سنوری قەزای مێرگەسور دەکات و لەکاتی مەلەوانی کردن دوچارى خنكان دەبێت."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسور بەدرێژایی روبارى رێزان لەگەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە سەرەتای ساڵی (۲٠۲۲)ەوە تاكو ئەمڕۆ(۹/۷/۲٠۲۲)، هەشت هاوڵاتی لە روبارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران خنكاون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×