ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه داوا له‌هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كات كه به‌شێوازێكی گهشتیارییو جوان پێشوازی له‌گه‌شتیاران بكه‌ن. راشیگه‌یاند، "پێویسته سه‌رجه‌م جه‌ژندا هۆتێل و مۆتێل و كافتریا و ڕێستۆرانته‌كان كراوه بن و به‌هیچ جۆرێك نرخ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه".
ئاوێنه: ئه‌مه‌ل جه‌لال له‌په‌یامێكی جه‌ژنه پیرۆزه‌دا به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژن و پشوهكانهوه سروشتی كوردستانیان هه‌ڵبژاردوه بۆ گه‌شتكردن و راشیگه‌یاند، "پێویسته له‌ڕۆژانی جه‌ژندا هۆتێل و مۆتێل و كافتریا و ڕێستۆرانت و سه‌رجه‌م خاوه‌ن مۆڵه‌ته گه‌شتیارییه‌كان كراوه‌بن و پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن، به هه‌مان نرخی ڕۆژانی تر كار بكه‌ن و نرخ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه، تا بتوانن خواستی گه‌شتیاران پڕ بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و كارمه‌ندانی ئێشكگری ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كه هه‌رده‌م به ماندوبونی ئه‌وان هاوڵاتیان ده‌توانن ئارام و پارێزراوبن، هه‌ربۆیه داواكارم به شێوازێكی گه‌شتیاری و جوان پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "به‌هیوام كارمه‌ندانی بنكه گه‌شتیاری و كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت و شۆفێرانی ته‌كسی و هێڵه گشتییه‌كان به‌شێك بن له پیشاندانی جوانییه‌كانی كوردستان و بهبازاڕكردن بۆ گه‌شتیاران، له‌گه‌ڵ ده‌زگا میدیاییه‌كان و كارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن كه به‌رده‌وام له هه‌وڵدان به ماندبونی خۆیان زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن و دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێش و سروشتی ناوازه‌ی كوردستان نیشانی گه‌شتیاران ده‌ده‌ن".