"لە 14ی ئەم مانگەوه‌ پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستپێدەکات"
  2022-07-09       363       

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج‌و عومرەی هەرێم ده‌ڵێت، لە 14ی ئەم مانگەوە یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە عێراق، بەڵام هێشتا خشتەکە دیاری نەکراوە، بۆ ئەوەی بزانین لەیەکەم کاروان حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە یان نا.

ئاوێنه‌: بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ نزیکەی دو هەزار حاجی لەهەرێمی کوردستانەوەو لەرێگەی فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی گەشتیان بۆ عەرەبستانی سعودییە کردوە.

له‌باره‌ی‌ واده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ حاجیان، کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەمیدیای پارتی راگەیاندوە،" لە 14ی ئەم مانگە پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستپێدەکات، بەڵام هێشتا خشتەکە دیاری نەکراوە، بۆ ئەوەی بزانین لە یەکەم کاروان حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە یان نا".

وتیشی‌، " رۆژی پێش عەرەفە حاجییەکی کورد بەهۆی جەڵتە چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە خەوێندرا، دواتر ئەمبوڵانسی بۆ دابینکرا بۆ ئەوەی بەشداری لە رێوڕەسمی عەرەفە بکات، پاش ئەوە گەڕایەوە نێو کاروانی حاجیان".

باسی لەوەشکردووه‌،" تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەشتەرگەری یان نەخۆشیەکی قورس لەناو حاجیانی هەرێمدا نەبوە".


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×