بریكاری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری له‌زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌دات‌و ده‌ڵێت، زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا توشی كۆرۆنا بون، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتوە.
ئاوێنه: ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون، بریكاری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێم له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا رێژەی توشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوە، ئەوەش بەهۆی پابەندنەبونی تەواوەتی هاوڵاتیانه به‌رێكارە تەندروستییەكان.
وتیشی، "نیشانەکانی ئێستای ڤایرۆسەکە بریتین لەتایەکی بەهێز، ماندوبونی جەستە، تاوه‌كو ئێستاش دیارینەکراوە کە ئایا ئەمە شەپۆلی پێنجەمی پەتاکەیە یان گۆڕانکارییەکی نوێی ئۆمیكرۆنی گۆڕاوه".
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكراشیكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، زۆربه‌یان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن و بچن بۆ ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین، بەو پێیەی ئەمە تاکە چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە".