کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد کۆچی دوایی کرد
  2022-07-10       633       


عەلی قازی کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئاوێنه‌: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ته‌مموزی 2022، عەلی قازی، کوڕە تاقانەکەی پێشەوا قازی محەمەد کە بە "کوڕی رەش" ناسرابوو، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

عەلی قازی، لە ساڵی 1933 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.

لە کاتی رووخانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و لە سێدارەدانی "پێشەوا قازی محەممەد"ی باوکیدا تەمەنی 13 ساڵ بووە.

چەند ساڵێک دوای رووخانی کۆماری کوردستان رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و هەر لەوێش نیشتەجێ بووە.

لە ساڵانی رابردووودا گەڕایەوە باشوری کوردستان و بوو بە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان.

دواتر، بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە سەرۆکایەتی ئەو پارتە هێنا و بۆ وەرگرتنی چارەسەر جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×