قەیس خەزعەلی پەیامێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت
  2022-07-10       1293       

سەركردەی شیعە مەزهەبەكانی عیراق بەشداری نوێژی یەكەم رۆژی جەژنی قوربانیان كردو هەندێكیشیان لە وتارەكانیاندا تیشكیان خستە سەر رەوشی عیراق.

ئاوێنه‌: قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند: كشانەوەی كوتلەی سەدر لە پرۆسەی سیاسیی پێكهێنانی حكومەت خێراتر دەكات، داواشی لەحزبەكانی كوردستان كرد پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق یەكلایی بكەنەوە پێشیوابوو كە چوارچێوەی هەماهەنگی بەئاسانی دەتوانێت پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو یەكلایی بكاتەوە.

خەزعەلی وتیشی: 9 مانگ بەسەر هەڵبژاردندا تێپەڕیوە كشانەوەی سەدر سەهۆڵبەندانەكەی شكاند بۆئەوەی حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت، بۆیە ئەو پێكهێنانە دواناكەوێت هەركاتێك پشوی پەرلەمان تەواو بوو رەوشەكە وادەخوازێت كۆتایی بەو فەوزایە بهێنرێت لە وڵاتێكدا كە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها مەسجی وڵاتانی ناوچەكەو زلهێزەكانیش رونە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×