به‌رپرسێكى ئێرانى ڕایگه‌یاندوه له لیستى نوێى زانكۆ باوه‌ر پێكراوه‌كانى عێراق، 14 زانكۆى ئێران خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى لیسته‌كه‌و عێراق دان به‌بڕوانامه‌كانیاندا نانێت.
ئاوێنه: هاشم داداشبور جێگرى وه‌زیرى زانست و لێكۆڵینه‌وه‌و ته‌كنه‌لۆجیاى ئێران به ئاژانسى ئێران ئینته‌ر ناشیۆناڵى ڕاگه‌یاندوه، له‌ناو لیستى زانكۆ باوه‌رپێكراوه‌كانى عێراق 14 زانكۆى ئێرانى تێدانیه‌و عێراق باوه‌ر به‌بروانامه‌كانیان ناكات.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، عێراق سێ مه‌رجى كردۆته پێوه‌رو ئه‌وزانكۆیانه ئه‌و پێوه‌رانه‌یان تێدا نه‌بوه.
به‌رپرسه ئێرانیه‌كه باسى له‌وه‌كردوه 56 هه‌زار خوێندكارى عێراقى ئێستا له‌ئێران ده‌خوێنن.
ساڵانى رابردوو به‌هۆى دابه‌زینى به‌هاى دراوى ئێران ژماره‌یه‌كى زۆر له‌خوێندكاران له عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه رویان له‌و وڵاته‌كرد به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به‌خوێندن.