بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، دوای په‌یوه‌ندیكردنی به‌وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق، كێشه‌ی هەناردەکردنی تەماتەو خەیار بۆ بازاڕەکانی ناوەراست‌و خواروی عێراق چاره‌سه‌ركرا.
ئاوێنه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌شێك له‌جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی فڕێ‌دا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك به‌رامبه‌ر بێ بازاڕی‌و ساغنه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ردا، بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "دوابه‌دوای په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردو تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ د.محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌ی داخستنی مه‌رزه‌كانی سنوری عێراق به‌ڕوی به‌رهه‌می هاورده به‌تایبه‌تی (ته‌ماته و خه‌یار)، له‌پێناو پاڵپشتیكردنی راسته‌وخۆی جوتیارانمان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی (ته‌ماته و خه‌یار)وه هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، به‌سوپاسه‌وه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا.
راشیگه‌یاندوه، "به‌هه‌ماهه‌نگی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، كێشه‌ی ساغنه‌بونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ته‌ماته و خه‌یار چاره‌سه‌ر كرا و سوپاسی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ وه‌ڵامیان دایه‌وه و داواكاری و پێشنیاری ئێمه‌یان له‌م باره‌یه‌وه په‌سه‌ند كرد و بڕیادرا بەقەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە و خەیار لە مەرزەکانی عێراقدا".