سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینیده‌كه‌ن له‌جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵدا رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم 300 هه‌زار گه‌شتیار تێپه‌ڕێنێت.
ئاوێنه: ئه‌مه‌ل جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كه‌ین، به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گه‌شتوگوزاری پارێزگاكانی هه‌رێمدان، له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌م جه‌ژنی قوربانه‌دا پێشوازی له‌زیاتر له 100 هه‌زار گه‌شتیار بكرێت."
وتیشی، "له‌ماوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له سێ ملیۆن گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێم، پێشبینیش ده‌كه‌ین زیاتر له‌م ژماره‌یه له ماوه‌ی نیوه‌ی دوه‌می ساڵدا رو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌راورد به ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق فێنكتر و دڵگیرترن".