ئەو گەنجەی عەلی عەونی دەستگیریكردبوو ئازادكرا
  2022-07-11       1408       


ئەو گەنجەی زاخۆ، كە لەلایەن عەلی عەونی بەرپرسی پارتییەوە زیندانیكرابوو، دوێنێ ئازادكرا.

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی هەواڵی دەستگیركردنی گەنجێك لەلایەن عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی 8ی پارتی لە زاخۆ بڵاوكرایەوە و بەشێك لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان كاریان لەسەر پرسەكە كرد، دوێنێ “خاكڤین” بەناچاری ئازادكرا.

پێشتر محەمەد بلیجانی هاوڵاتییەكی خەڵكی زاخۆیە و باوكی گەنجە دەستگیركراوەكەیە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیبووی، ڕۆژی 29/6/2022، پۆلیسی زاخۆ لەسەر سكاڵایەكی عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی 8ی پارتی لە زاخۆ، “خاكڤین”ی كوڕیان بانگكردووە و نێردراوە بۆ دادگا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كردووە، بەڵام دادگا كوڕەكەیان بێتاوان كردووە و هیچی لەسەر نەبووە، بۆیە ئازادیان كردووە.

بەڵام باوكی گەنجەكە ئاشكرایكردووە، دواتر و لە ڕۆژی 6/7/2022 و چەند ڕۆژێك پێش جەژنی قوربان، دووبارە دادگا خاكڤین-ی بانگكردووەتەوە و “لێكۆڵەری دادگا و نوێنەری لقی 8ی پارتی پێكەوە” لێكۆڵینەوەیان لە گەنجەكە كردووە و بڕیاری دەستگیركردنیان داوە.

محەمەد بلیجانی بۆ ڕۆژی دواتر چووەتە دادگا تا كوڕەكەی بە كەفالەت ئازادبكات، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، لە دادگای زاخۆ بە باوكی گەنجەكە و پارێزەرەكانیان وتووە، ئەوان وەكو دادگا هیچیان لەسەر گەنجەكە نییە و “خاكڤین دەستگیركراوی كاك عەلی عەونی بەرپرسی لقی 8ی پارتییە”.

وەكو باوكی گەنجەكە نووسیویەتی، دوای ئەوەی لە یەكەم جاردا دادگا بڕیاریداوە خاكڤین ئازادبكات، گەنجەكە لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە و وەسفی دادگای زاخۆی كردووە، بەوەی لەژێر دەستی بەرپرساندا نییە و سەربەخۆیە، بەڵام “لەسەر ئەو مەدح و پۆستەی فەیسبووك” خاكڤین لەلایەن بەرپرسەكەی پارتییەوە دەستگیركراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×