كەشناسی كۆتایی شەپۆڵی گەرمای راگەیاند
  2022-07-11       502       

ماوەی سێ‌ ڕۆژە شەپۆڵێكی گەرما رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، لە هەندێك شوێن پلەكانی گەرما نزیك بووەتەوە لە 50 پلە، بەڵام ئەمڕۆ پلەكانی گەرمی روو لە نزمبوونەوە دەكەن.

ئاوێنە:  دووشەممە 11ـی تەمووز، لە نوێترین پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، بۆ 48 سەعاتی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزو خۆڵێكی سووك بەتایبەتی  لەناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان.

ئەو پێشبینییە لە كاتێكە سێ‌ ڕۆژی رابردوو پلەكانی گەرمی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆمار كردبوو.

بۆ سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 41
سلێمانی : 41
دهۆك  : 40
كەركووك : 44
هەڵەبجە : 42
سۆران  : 39
راپەرین : 39
گەرمیان : 44

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×