تورکیا دووبارە گوندێکی ئامێدی بۆردومان دەکاتەوە
  2022-07-11       438       


فڕۆکەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوندی سەرگەلێ-یان لە سنووری ئامێدی بۆردومانکرد.

ئاوێنه‌: شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی”سگێرێ و سەرگەلێ”یان لە سنووری قەزای ئامێدی كرد.

فڕۆکەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گوندی سەرگەلێ-یان لە قەزای ئامێدی بۆردومان کردووە، لەکاتێکدا درەنگانی شەوی ڕابردوو هەمان گوند بۆردوومان کراوە.

هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکانەوە ئاشکرانەکراوە،  بۆردومانەکان بووەتەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی زۆر لەناو خەڵکی گوندەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×