بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و لەكۆی 385 پشكنین نیوەی توشی كۆرۆنا بووە .
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوێنێ یەكشەممە 10ی 7ی 2022 لە كۆیی 385 پشكنین ، كە بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا كراوە 192 كەس توشی نەخۆشیەكە بوون ، كە دەگاتە 50% پشكنینەكان .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو ڕێژەی پشكنینیەی كراوە ، لە %50ی هەڵگری ڤایرۆسەكە نەبووە،كە ئەمەش ئەوە ڕوون دەكاتەوە، جارێكی دیكە شەپۆلێكی بەهێزی كۆرۆنا ڕووی لە شارەكە كردووە و پێویستی بە خۆپاراستنی زیاتر هەیە .