ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، تەقەکەرەکەی ماڵی حاجی مەسیفی هەر کەسێک بێت لەدوای دۆزینەوەی ناسنامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکەین.
ئاوێنه: درەنگانی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 2:00 بۆ 2:15 خولەک تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرا و بەهۆیەوە یەکێک لە پاسەوانەکانی بریندار بوو.
لەوبارەیەوە ئومێد خۆشناو وتی، “لەبارەی ئەو ڕووداوە لەگەڵ حاجی مەسیفی قسەم کردووە و دوای چەند خولەکێک لە تەقەکردنەکە هێزە ئەمنییەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی 104 گەیشتوونەتە شوێنی تەقەکە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لە دادگایە”.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر دۆزینەوەی تۆمەتبار بۆ حاجی مەسیفی جارێك گرنگ بێت، بۆ ئێمە دە جار گرنگترە، دوای دۆزینەوەی تاوانبار، ھەركەسێك بێت ناسنامەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکەین.