حکومەتی هەرێم لەبارەی گێڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان بۆ فەرمانبەران هاتەدەنگ
  2022-07-11       943       


یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، دانەوەی قەرزی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتی عێراقە و ئەوان بەرپرس بوون لە پاشەکەوتی مووچە.  

ئاوێنه‌:   ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابوری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا (دووشەممە 11-7-2022) لەبارەی دانەوەی پاشەکەوتی مووچە ڕایگەیاند، "لە ماوەی سێ ساڵی تەمەنی ئەم کابینەیەدا، ماوەی یەک ساڵ بەهۆی کۆرۆناوە دەوام بە تەواوی نەکراوە و کێشە هەبووە، نەمانتوانیوە بیر لەو پرسە بکەینەوە."   

وتیشی، "ئێمە هەرێمێکین سەر بە حکومەتی عێراق و ئەوان بودجەی هەرێمیان بڕیوە و بەرپرسن لە دروستبوونی پاشەکەوتی مووچە، بۆیە پێویستە ئەوان بەشێکی زۆری ئەو قەرزانە بدەنەوە."   

ئەوەشی خستەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرپرسیارێتی ڕاناکات، بەڵام حکومەتی عێراق کە خۆی بە دەسەڵاتدار دەزانێت، ئەگەر بمانەوێت پاشەکەوتی مووچە بدەینەوە دەبێت بەشێکی زۆری ئەو قەرزە بگرێتە ئەستۆ."   

سەبارەت بەوەشی کە وەزیری دارایی وتبێتی هەرێم بەرپرسیارە لە دانەوەی قەرزی فەرمانبەران، ڕێباز حەملان ڕایگەیاند، "من هیچ نوسراوێکی لەوشێوەیەی وەزیری داراییم نەبینیوە."   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×