هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
  2022-07-11       426       

ئەمڕۆ یەکشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، “لە چالاکی گەریلاکاندا کە بە پێشەنگیی تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار ئەنجامدران، هەشت سەربازی تورکیا کوژران و سیستمێکی کامێرای مۆبێسیش تێکشکێنرا”.

ئەوەش هاتووە، “سوپای تورکیا کە ناتوانێت بەهۆی بەرخۆدانی گەریلا پێشڕەوی بکات، پێنج جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێناوە، 15 جاریش بە فڕۆکەی جەنگی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کردووە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×