لە سێ مانگدا لە دەروازە سنورییەکانی کرماشانەوە بە بەهای یەک ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کاڵاو کەلوپەل هەناردەی عێراق هەرێم کراوە
  2022-07-11       320       


بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، لە سێ مانگی بەهاری 2022 دا  لە دەروازە سنورییەکانی کرماشانەوە بە بەهای یەک ملیارو 500 ملیۆن دۆلار کاڵاو کەلوپەل هەناردەی عێراق هەرێم کراوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بە بەهای نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوەش 43%ـی کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.
 
بەختیار رەحمانی پوور، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان ئەمڕۆ دووشەممە 11ی تەمووزی 2022 رایگەیاند، "43% کۆی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە بووە و 53%ـی دیکەش لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە، ئیلام و خوزستانەوە بووە."
 
رەحمانی پوور،هەروەها وتیشی، " لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بە بەهای 211 ملیۆن و 880 هەزار دۆلار، لە دەروازەی خوسرەوی لە قەسری شیرینەوە بە بەهای 200 ملیۆن و 555 هەزار دۆلار، لە سنووری سومار هەر لە هەمان پارێزگا بە بەهای 130 ملیۆن و 725 هەزار دۆلار و لە شێخ سڵە و شوشمێشەوە بە بەهای نزیکەی 81 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەل هەناردە کراوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×