گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ماوەی پشو 100 هەزار گەشتیار ڕو لە سلێمانی بکەن
  2022-07-11       313       

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیكەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی و سنورەكەیان كردوە و زۆربەی گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هاتون و پێشبینی زیادبونی ڕێژەكەش دەكرێت .

ئاوێنە: ئارام شوانی، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی پار هاتنی گەشتیار تا كۆتایی ئامار گەیشتە 86 هەزار گەشتیار، بەڵام ئەمساڵ پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ماوەی پشو و ڕۆژانی دوایی بگاتە نزیكەی 100 هەزار گەشتیار، بەڵام تا ئێستا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار هاتونەتە سنورەكە.

بە وتەی ئارام شوانی” ئەمساڵ زۆربەی گەشتیاران هاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عیراقن و لە دوای ئەوانیش هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕویان لەسنورەكە كردوەو هاتن هێشتا بەردەوامە ".

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، هاوڵاتیانی هەرێم بۆ گەشتوگوزار ڕویان لە وڵاتی ئێران كردوە بە پلەی یەكەم و توركیاش بە پلەی دوەم و هەروەها وڵاتی مالیزیاش لە پلەی سێیەمدایە .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×