هادی عامری: كاندید نیم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران و بەشداری حكومەتی داهاتو ناكەین
  2022-07-11       512       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ دوشەممە، هەواڵی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتكردەوەو رایگەیاند، پشتیوانی لە هەر كاندیدێك دەكەم كە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری رێكبكەون و وێڕای ئەوەی بڕیارمانداوە بەشداری لە هیچ حكومەتێكی داهاتودا نەكەین.

ئاوێنە: هادی عامری لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن هەوڵی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی ركابەرایەتی هەیە لەنێوان هادی عامری و ئەوانیتردا لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران و بانگەشەی ئەوەش كراوە كە رەنگە ئەو ركابەرایەتییە ببێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی.

وتوشیەتی، جەخت دەكەن كە ئەو هەواڵانە دورن لە راستی و من كاندید نیم بۆ پۆستەكەو كاندیدكردنیشم لەلایەن ئەو برایانەی پێیان وایە شتێكی چاكە، رەتدەكەمەوە.

هەروەها وتوشیەتی، "یەكەم شت و كۆتا شت كە بەلای منەوە گرنگە، پاراستنی یەكڕیزی چوارچێوەی هەماهەنگییەو پشیتوانی و پاڵپشتی خۆم پێشكەش بە هەر كاندیدێك دەكەم كە برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەری رێكبكەون وێڕای ئەوەی بڕیارمانداوە بەشداری لە هیچ حكومەتێكی داهاتودا نەكەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×