لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 19 كیلۆ تلیاكدا دەگیرێت
  2022-07-11       493       

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دامەزراوەكانیان توانیویانە لە دەروازەی حاكی ئۆمەران دەست بەسەر 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاكدا بگرن.

ئاوێنە: ئەنجومەنەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەلایەن دامەزراوەكانمانە لە رێكەوتی 27ی حوزەیرانی 2022 لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، توانرا دەست بەسەر 19 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاكدا بگرن."

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو بڕە تلیاكە "لەناو بۆڵبرینی ئامێری گەورەدا شاردرابوەوە"و هەڵدراوە بهێنرێتە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ساغكردنەوەی.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×