میدیای پەكەكە: پارتی نزیكەی 80 كەسی لە سنوری ئامێدی دەستگیركرد
  2022-07-11       462       

میدیای رەسمی پەكەكە رایگەیاند، "پارتی لە سنوری قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك نزیكەی 80 كەسی دەستگیركرد كە ژمارەیەكیان پێشمەرگەن."

ئاوێنە: ئاژانسی فوڕات نیوز، سەربە پەكەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە هەواڵێكدا ئاماژەی بەوەداوە "پارتی لە شێلادزێ، سەرسنگ و دێرەلۆکی سەر بە ناوچەی ئامێدی دهۆک، هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ، لە ئەنجامدا ٨٠ کەس دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان پێشمەرگەن."

ئاژانسەكە نوسیویەتی"ئەو هاوڵاتیانە ناڕەزاییان لە بەرانبەر هێرشی توركیا دەربڕیوە، بۆیەش دەستگیرکراون."

ئەوەشی خستۆتەڕو، ناوی زۆربەی ئەوانەی دەستگیركراون نەزانراوە، بەڵام "لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هاوڵاتیەک بە ناوی زێرەڤان دێرەسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی عەلی پنیانشی هەن."

ئاژانسی فوڕات نیوز وتوشیەتی"نازانرێت ئەو هاوڵاتیانەی لەلایەن پارتییەوە دەستگیرکراون، بۆ کوێ براون و چارەنوسیان نادیارە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×