تەندروستی هەرێم ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە
  2022-07-11       402       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا هەزارو 688 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 459 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 408 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ توشبویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوه.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×