نوری مالیكی: نزیكین لە دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتو
  2022-07-11       330       

نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی نزیكە لە دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ دوشەممە، لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی، قۆناغێكی گرنگی بڕیوە لە گفتوگۆ سیاسییەكانداو پێشكەوتنی بەدەستهێناوەو چەند بیرۆكەو میكانیزمێكی داڕشتون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی كراوە بوە بەڕوی سەرجەم هاوبەشەكان لە پێكهاتە سیاسییەكان بەدور لە سیاسەتی پەراوێزخستن و بەدەركردن.

نوری مالیكی جەختیشی كردۆتەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی نزیكە لە بەدیهێنانی ئامانجەكانی كە گرنگترینیان ناونانی سەرۆك وەزیرانی داهاتو و پێكهێنانی حكومەتێكە كە توانای پێشخستنی واقیعی ئەمنی و خزمەتگوزاری هەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×