لە سلێمانی گەنجێک لە بینایەک کەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا
  2022-07-11       508       

ئەمشەو دوشەممە گەنجێکی بە رەگەز تورک لە بینایەکی تەواو نەکراو لەنزیک پردی کۆبانێ لەشاری سلێمانی  کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، رایگەیاند، ئەمشەو گەنجێک لە بینایەکی تەواو نەکراو لەنزیک پردی کۆبانێ کەوتوەتە خوارەوە تاوەکو تیمەکانمان چونەتە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، " گەنجەکە بە رەگەز تورکە، لەئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×