نرخى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان ڕوو له‌ دابه‌زینه‌
  2022-07-12       395       

ماوه‌ى دوو رۆژه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نرخى نه‌وت له‌بازاڕه‌كانى جیهان ڕوو له‌ دابه‌زینه‌و پسپۆرانى بوارى وزه‌ش ڕایده‌گه‌ینن بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كى ووڵاتى چین نرخه‌كانى دابه‌زاندوه‌.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ 12/7/2022 نرخى نه‌وتى خاو له‌ بازاره‌كانى جیهان به‌م شێوه‌یه‌ بوو، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى برێنت به‌ 105 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا كه‌ نرخه‌كه‌ى 2 دۆلار دابه‌زیوه‌ به‌به‌راورد به‌ رۆژى پێشترو نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى ته‌كساس به‌ 102 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كراو 2 دۆلارو 8 سه‌نت نرخه‌كه‌ى دابه‌زى.

پسپۆرانى بوارى وزه‌ دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌شێوازێكى توند و گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كانى خۆپارێزى له‌لایه‌ن حكومه‌تى چین ده‌گێڕنه‌وه‌و پێشبینى ده‌كرێت نرخه‌كه‌ى له‌چه‌ند رۆژى ئاینده‌ بگاته‌وه‌ خوار 100دۆلار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×