سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی بەرهەم سالح بە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار بهێڵێتەوە و دەشڵێت، فشار و داخوازی لەلایەن ئەمەریکا و ئێران و لایەنی دیکەوە هەیە بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی ڕێکبکەون.
ئاوێنه: هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (سێشەممە 12-7-2022) ڕایگەیاند، "گفتوگۆکانی به‌غدا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی داهاتوو به‌تایبه‌تی دوای کشانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در گفتوگۆکان گه‌رمتر بوون، چ بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوای ڕاگه‌یاندنی کوتله‌ی گه‌وره‌ی ماڵی شیعه که وابڕیاره له دوای جه‌ژن ئه‌مانه ته‌واو بێت، هەروەها بۆ ناو ماڵی کوردیش به‌هه‌مان شێوه شیعه به گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ پێکهێنانی کوتله‌ی گه‌وره یان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داخوازیان ئه‌وه‌یه که کورد ئه‌م بابه‌ته تێپه‌ڕێنێت له دوای جه‌ژن ڕێکبکه‌ون له‌سه‌ر سه‌رۆک کۆمار ئایا به‌تیمی هاوبه‌ش بێت یان به‌جیا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان . "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " تا ئێستا یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان سووره له‌سه‌ر کاندیده‌که‌ی خۆی که کاک به‌رهه‌مه بۆ سه‌رۆک کۆمار، وه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر وابڕوات وه‌کو بابه‌تی ساڵی 2018 به‌دوو کاندیدی جیا یه‌کێتی به کاندیدی خۆی و پارتیش به کاندیدی خۆی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی کۆمار له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌داهاتوودا ده‌کرێت. "
باسی لەوەشکرد، " ئه‌وه‌ی که ده‌مێنێته‌وه له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوو ئایا یه‌کێتی و پارتی ده‌توانن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن به‌ڕێککه‌وتن و به قۆناغێک بێت که هه‌م کورد بتوانێت له‌چوارچێوه‌ی به‌شداری له حکومه‌تێک که له‌سه‌ر کارنامه‌ی به‌رنامه‌ی حکومه‌ته‌که ده‌نگی هه‌بێت و ڕه‌نگی هه‌بێت کۆمه‌ڵێک مه‌له‌فی گرنگ هه‌یه له‌وانه مه‌له‌فی ئابوری کوردستان و مه‌له‌فی نه‌وت و مه‌له‌فی هێزی پێشمه‌رگه و ناوچه‌ی کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه، مه‌له‌فی گرنگ هه‌یه که هه‌رێمی کوردستان وه‌کو به‌شداربوویه‌کی ڕاسته‌قینه له‌حکومه‌تی داهاتوو ڕه‌نگی هه‌بێت و سه‌نگی هه‌بێت، به‌شداربوویه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌ک هه‌بێت له‌کۆی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت. "
دەربارەی ئەوەی ئایا پارتی و یه‌کێتی به‌نیازن دوای جه‌ژن کۆببنه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌تانه به‌تایبه‌تی بابه‌تی سه‌رۆک کۆمار؟ لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت، " ئه‌وه‌ی که هه‌یه هیچ واده‌یه‌ک دیاری نه‌کراوه بۆ کۆبونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، به‌ڵام به‌رنامه هه‌یه یان گفتوگۆ هه‌یه لایه‌نی تر هه‌یه که ده‌خوازێت و فشاری هه‌یه، هەروه‌ها ئامۆژگاری هه‌یه که یه‌کێتی و پارتی دابنیشن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن به‌تیمێکی هاوبه‌ش و به‌نوێنه‌رێکی هاوبه‌ش. "
دەربارەی ئەوەی کێیه ئه‌و لایه‌نه‌ی که فشار و داخوازی هه‌یه لە پارتی و یەکێتی بۆ کۆبونەوە؟لە وەڵامدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاندووە، " دۆسته‌کانی کورد چ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چ نێوماڵی شیعه به‌تایبه‌تی هه‌تا ناوماڵی سونه‌ش، دۆسته‌کانی کورد به گشتی ئه‌م داخوازیه‌یان هه‌یه که یه‌کێتی و پارتی ڕێکبکه‌ون بۆ ئه‌م قۆناغه، چونکه قۆناغێکی هه‌ستیاره و قۆناغێکه بۆ عێراق یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه ده‌توانین بڵێن له‌م قۆناغه ئه‌و حکومه‌ته‌ی داهاتوو بشکێت له‌وانه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر سیسته‌می حکومڕانی داهاتووی عێراق و سیسته‌می سیاسی عێراق. "
لە ئەگەری ئەوەی کە لەو کێشانەی پارتی و یەکێتی، پۆستی سەرۆک کۆمار لەدەست کورد بڕوات، وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا ئاماژەی بەوەکردووە، " ئه‌مه ڕێککه‌وتنێکی نه‌ته‌وه‌ییه، هی یه‌کێتی و پارتی نییه، پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئه‌مه واقیعه‌که‌یه که کورده، سونه‌یه، شیعه‌یه، وه‌کو نه‌ته‌وه کورد و عه‌ره‌به، به‌ڵام ئه‌مه لێره وته‌یه‌کی زۆر دروسته سه‌رۆکی کۆمار بۆ هه‌موو عێراقه نه‌ک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵام ئه‌مه ئیستحقاق-شایسته‌ی کورده مه‌رج نییه هه‌ر یه‌کێتی و پارتی ڕازی بن، چونکه به‌ده‌نگی یه‌کێتی و پارتی سه‌رۆک کۆمار ده‌رباز نابێت، ده‌بێت لایه‌نی شیعه و سونه‌ش ڕازی بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیشی له‌سه‌ربێت بۆیه ئه‌م قۆناغه وه‌کو ئاماژه‌م پێدا قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاره له‌ڕووی ئاینده‌ی عێراق ئه‌مڕۆ فرسه‌تێکی باشه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئابوری عێراق به‌هۆی کۆمه‌ڵێک بابه‌تی گرنگ که عێراق ده‌توانێت ئه‌م قۆناغه به باشی ده‌رباز بکات، ده‌بێته سێکته‌رێکی گرنگ له‌م ناوچه‌یه و کێشه‌کانی که‌م بکاته‌وه و بتوانێت زیاتر سه‌رنج بخاته‌سه‌ر داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی و شه‌قامی عێراق به‌گشتی که ئه‌م حکومه‌ته‌ش زاده‌ی داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی شه‌قام بوو که حکومه‌تی ڕابردوو ده‌ستی له‌کارکێشایه‌وه و ئه‌م حکومه‌ته له دایک بوو بۆیه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی که شه‌قام داخوازی هه‌بوو له‌ڕابردووی جێبه‌جێ نه‌کراوه، بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌م زاده‌یه بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه به‌شێوازێکی ته‌ندروست نه‌ڕوات شکست دێنێت پێموایه له‌سه‌ر کۆی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت. "
دەربارەی ئەوەی باس له‌وه کراوه که بەرپرسی سوپای قودس هاتووەته هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی پارتی و یه‌کێتی کۆبووەته‌وه بۆئه‌وه‌ی کاندیدێکی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار ئایا ئێرانییه‌کان هه‌تا چه‌ند فشار له‌پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌ن؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت، " وه‌کو ئاماژه‌م پێدا دۆسته‌کانی کورد چ نێرده‌ی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌ت بووه، وڵاتی ئێران به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه که حکومه‌تێک پێکبهێنرێت سه‌قامگیری عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوری دراوسێکانی چ ئێران چ تورکیا ئاڵوگۆڕی زۆریان هه‌یه له ڕووی بازرگانییه‌وه، بۆیه بێگومان وڵاتانی دراوسێ مه‌به‌ستیانه عێراق سه‌قامگیری هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م بازاڕه گه‌رمه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌عێراق نه‌وه‌ستێنرێت یان به‌رده‌وام بێت، له هه‌مانکاتیشدا وه‌کو ئاماژه‌م پێدا دۆسته‌کانی کورد له‌ناوه‌وه‌ی عێراق وه‌کو شیعه و سونه که زۆریان مه‌به‌سته کورد ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت له‌هه‌مانکاتیشدا دۆسته‌کانمان له‌ده‌ره‌وه هه‌مان داخوازیان هه‌بووه، بۆیه ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت کورد ده‌بێت بڕیارێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه و ئازایانه بدرێت که ئه‌م قۆناغه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و داهاتووی خه‌ڵکی کوردستان بێت وه‌کو دۆسته‌کانیشمان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ترسێک هه‌یه مه‌رج نییه له‌م قۆناغه‌ی هه‌تاسه‌ر بمێنێته‌وه ئێمه خۆمان فریای خۆمان نه‌که‌وین زۆر شت هه‌یه که له‌ڕابردوو به‌خوێن و فرمێسک ده‌سته‌به‌رکراوه ئێستا به کێشمه‌کێشم و ململانێ له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین. "