توركیا مەترسیدارترین بەنداو دروست دەكات و دیجلە وشك دەكات
  2022-07-12       686       


لیژنەی سەرچاوە ئاوییەكانی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات توركیا بەنداوێكی گەورە لە باكووری كوردستان بەناوی بەنداوی "جیزرە" دروست دەكات و ساڵێكی دیكە رووباری دیجلە وشك دەكات.

ئاوێنه‌: رەفیق ساڵحی، ئەندامی لیژنەی سەرچاوە ئاوییەكانی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بۆ سایتی (بەغدا الیوم) رایگەیاند:" توركیا مەترسیدارترین بەنداو لەسەر رووباری دیجلە درووست دەكات و ساڵێكی دیكە تەواو دەبێت هیچ برە ئاوێك ناگاتە عێراق و دیجلە وشك دەكات، چونكە چەندین لق لەسەر بەناوەكە دروست دەكات بۆ ئاودێری و هیچ ئاوێك ناگاتە عێراق".

هەروەها راشیگەیاند:" ئەو بابەتە پەیوەندییدارە بە یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە بۆیە پێویستە عێراق لەڕووی دیبلۆماسییەوە هەوڵی خۆی بدات نەك بێدەنگ بێت، بەڵكو ڕێگە نەدات  بەنداوەكە دروست بكرێت".
هاوكات مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوویەكانی عێراق ئەوەشی روونكردووەتەوە لە ئێستادا دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن كەسەو ساڵانە 71 ملیار مەتر موكەعەب ئاو بەكاردەهێنن، وتیشی:" ساڵی 2035 ژمارەی دانیشتوانی عێراق دەگاتە 50 ملیۆن كەس و ئەوكات تەنها 51 ملیار مەتر موكەعەب ئاو بوونی دەبێت".

بەپێی راپۆرتەكانی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، ئێران لەرێگەی گۆڕینی رێرەوی ئاو دروستكردنی بەنداو كەمترین ئاو بەردەداتەوە كە دەچێتە بەنداوی دوكان و دەربەندیخان لەهەرێمی كوردستان.
 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×