خەڵك- كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ: ڕێژەی ئالودەبوون لەسەر ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگایەكی عیراقدا مایەی نیگەرانییە
  2022-07-12       419       

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی ئالودەبوون لە پارێزكایەكی عیراق دەگاتە ئاستی نیگەرانی.

ئاوێنە: سەڵاح مەدهدی، بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە دیالە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لەو دۆسێ‌ گرنگانەیە كە لە دیالە مایەی نیگەرانییە، بە تایبەت لەم چەند ساڵەی دواییدا كە ڕێژەی ئالودەبوون گەیشتە 10%”.

بە وتەی مەهدی”ماددە هۆشبەرەكان فاكتەری لەقبوونی سەقامگیریی هەر كۆمەڵگەیەكە و دەبێتە دروستكردنی چەندان كێشەی كۆمەلایەتی و بەرزكردنەوەی ڕێژەی تاوان، هێزە ئەمنییەكان ئاكامی گرنكیان هێناوەتەدی لە بەگژداچوونەوەی ئەو تۆڕانەی ماددە هۆشبەرەكان بڵاودەكەنەوە، و توانیویانە زۆرێك لەو تۆڕانە لەبەر یەكهەڵبوەشێننەوە و دەیان كەس لەماوەی ئەم چەند مانگەی دواییدا دەستگیربكەن”.

دیاردەی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە عیراق ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەكات، بە بۆچوونی چاودێران مەترسییەكەی گەیشتۆتە ئاستی داڕوخاندنی كۆمەڵگە، بەپێی هەندێك لێدوانی فەرمیش، ڕێژەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لەنێو توێژی لاواندا كارەساتبارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×