"تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی دیاری نەكراوە"
  2022-07-12       503       

تا ئێستا ناكۆكییەكانی یەكێتی و پارتی لەبارەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار بەردەوامن و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ كۆبونەوەی نێوان ئەو هەردو حیزب.

 ئاوێنە: هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بە روداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی دیارینەکراوە، بەڵام پێویستە هەرچۆنێک بێت کۆببنەوەو دەست بە دانوستاندنی راستەوخۆ بکەن، چونکە ئەم دۆخە هەستیارە و پێویستی بە لێکتێگەیشتنە.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، وەفدی یەکێتی لە بەغدایە و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و حیزب و لایەنە سیاسییەکان، لەبارەی حکومەتی داهاتوی عێراق لە گفتوگۆدایە.

هاوکات شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە ووداوی راگەیاند، لیژنەی دانوستاندنکاری پارتی لە بەغدا نەگەڕاوەتەوە و بەردەوامە لە گفتوگۆ و دانوستاندنەکانی لەبارەی حکومەتی داهاتوی عێراق.

یەكێتی و پارتی دو كاندیدی جیاوازیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتوی عێراق هەیەو لەماوەی رابردودا بەرپرسانی هەردو حزب جەختیان لە سوربونیان لەسەر كاندیدەكانی خۆیان كردۆتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×