كەشناسی هەرێم: لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
  2022-07-12       303       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی گەرما بۆ ناوچەكەمان پێشبینی دەكرێت لە سبەی چوارشەممە بەدواوە تاوەكو 17ی ئەم مانگە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەسناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەهۆى کاریگەرى درێژبونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانەو هاتنى شەپۆڵى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان پێشبینى دەکرێت لە سبەی 13/7/2022 بە دواوە تاکو 17/7/2022 ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ بێت و خێرایى با لەسەرەخۆ بۆ مامناوەند بێت و  پلەکانى گەرما ڕو لە بەرزبونەوە بكەن بە چەند پلەیەک."

ئەوەشی خستۆتەڕو، كە پێشبینی دەكرێت لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم پلەكانی گەرما بەمجۆرە بن: هەولێر: 45-47 پلە، سلێمانى: 42-45 پلە، دهۆک: 42-44 پلە، کەرکوک: 46-48 پلە، هەڵەبجە: 44-46 پلە، ئیدارەى گەرمیان: 46-48 پلە، ئیدارەى ڕاپەڕین: 42-45 پلەو قەزاى سۆران: 44-46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×