جەمال حاجی محەمەد، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی دەستلەكاركێشاوەی گۆڕان، رایگەیاند، "یه‌کێتی داوای ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پۆستەکانی تر ده‌کات، هه‌رکاتێک یه‌کێتی بڕیاریدا، گۆڕانیش ئاماده‌یه." دەشڵێت"لە کۆنفڕانسی گۆڕاندا لە مانگی هەشت، پرسی مانەوە یا کشانەوەی گۆڕان لە حکومەت یه‌کلایی ده‌که‌ینه‌وه."
ئاوێنە: جەمال حاجی محەمەد، ئەمڕۆ سێشەممە، لە وتوێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، دەربارەی ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند"زۆر ده‌مێکه بڕیار وابوه ئه‌و ئاڵوگۆڕه بکرێت، هه‌ردو لاشمان (گۆڕان و یەکێتی) هه‌تا پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێککه‌وتین ئاڵوگۆڕه‌کان به‌یه‌که‌وه بکه‌ین، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و ئاڵوگۆڕه نه‌کراوه."
ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێتی داوای ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجهی كردوە‌و "به‌ڵام هه‌تا ئێستا بڕیاری لێنه‌دراوه."
وتیشی"له‌گۆڕان که‌س ڕێگر نییه لەو ئاڵوگۆڕە، ده‌سه‌ڵات ئێستا لای یه‌کێتیه هه‌رکاتێک یه‌کێتی بڕیاریدا گۆڕانیش ئاماده‌یه."
لەوەڵامی ئەوەدا كە دەوترێت له‌ماوه‌کانی ڕابردودا به‌رپرسی پۆلیسی دارستان که سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ڕازی نه‌بوه یان پۆسته‌که‌ی خۆی ڕاده‌ست نه‌کردۆته‌وه؟ جەمال حاجی محەمەد وتی"به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی نه‌خێر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی داوایان لێکردبو ئه‌و پۆسته ڕاده‌ست بکاته‌وه ئه‌ویش وتبوی من وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ئه‌و پۆسته‌م پێدراوه هه‌رکاتێک گۆڕان فه‌رمانیکرد ڕاده‌ستی ده‌که‌مه‌وه."
لەبارەی ئەوەی ئایا گۆڕان بۆ فه‌رمانی نەكردوە، جەمال حاجی محەمەد وتی"له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مو پۆسته‌کان به‌ندن به‌یه‌که‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌مو پۆسته‌کان به‌یه‌که‌وه گۆڕانکاریان تێدا بکرێت."
لەبارەی كشانەوەی گۆڕان یان مانەوەی لە حكومەتی، جەمال حاجی محەمەد ئاماژەی بەوەداوە كە لە كۆنفرانسی گۆڕان كە بڕیارە لە مانگی 8 ببەسترێت "ئەو پرسە یەكلایی دەكەینەوە"و وتیشی"به‌ڕاستی یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌نگ نه‌هێنین له هه‌ڵبژاردندا به‌شداریکردنی گۆڕان بو هه‌م له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌م له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان."
لەبارەی ئەوەی كە گۆڕان بەڵێنی دابێت تا كۆتایی لەگەڵ ئەم كابینەیە بمێنێتەوە، جەمال حاجی محەمەد وتویەتی"هه‌رگیز وانییه به‌ڵێنمان نه به یه‌کێتی نه به‌پارتی نه‌داوه که له‌حکومه‌تدا بین هەتاسەر."