پۆلیسی هەولێر زانیاری لەبارەی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی بڵاودەکاتەوە
  2022-07-13       866       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر زانیاریی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی خستەڕوو، بەپێی لێکۆڵینەوەکان ڕووداوەکە بابەتێکی کەسی بووە نەک سیاسی.

ئاوێنە: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئامارەکانی ڕۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە، هەروەها باسی لە ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵی حاجی مەسیفی بەرپرسی یەکێتی کرد.

وتەی پۆلیسی هەولێر، دۆسییەکە ئێستا لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و ڕێڕەوی یاسایی وەرگرتووە، هەروەها کەسی تۆمەتبار هەر کەسێک بێت دەدرێتە دەست یاسا و ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هۆگر عەزیز جەختی لەوە کردەوە، کە ڕووداوی تەقەکردن لە ماڵی حاجی ماسیفی بابەتێکی کەسییە و سیاسی نییە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتژمێر 2:00ی بەیانی تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا، حاجی مەسیفی لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، “ئەوە تەحەدایەکی گەورەیە دژی ئێمە و قبوڵکراو نییە”.

وتیشی، چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات دواتر هەڵویستی خۆی ئاشکرادەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×