بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر سێ کەس کوژران و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لەبارەی رووداوەکەوە ڕایگەیاند، سێ کەسەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، بکەرانی تاوانەکە دیاریکراون بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراون و تیمی هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی کوژراون بریترین لە ژنێک و پیاوێک و برای ژنەکە.