پێدانی قەرز بە گەنجان دەست پێدەکاتەوە
  2022-07-13       424       

بەڕێوەبەری قەرزی بچووک لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی قەرزی بچووک بە گەنجان لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووینەوە و بڕیارە بەپێی میکانیزمێکی نوێ و رێنمایی نوێ دەست پێبکاتەوە.

ئاوێنە: ئارام ئەنوەر، بەڕێوەبەری قەرزی بچووک، لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە، "بڕیاردراوە کە جارێکی دیکە قەرزی بچووک دەستپێبکاتەوە، بۆیە ئێمەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لەو بارەیەوە کۆبووینەوە و ئەوان باسیان لەوەکرد دوای جەژن ھەڵسەنگاندنی دەستپێکردنەوەی پێدانی قەرزی بچووک بە گەنجان تەواو دەبێت ئەوکات بڕیاری لێدەدەن".

ئارام ئەنوەر ئاماژەی بەوەش کردووە، "پارەی پێویست لەبەردەست ھەیە کە ئەویش پارەی گەڕاوەیە ھی ئەو قەرزەی پێشتر بە گەنجان دراوە، کە 53 ملیار گەڕاوەتەوە و نزیکەی 22 ملیاریش ماوە، ئەوانیش لەکاتی خۆی دەگەڕێنەوە، بەڵام ئەمجارە میکانیزمی پێدانی قەرزی بچووک جیاواز دەبێت لەوەی پێشوو، ھاوکات رێنمایی نوێی بۆ دەردەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×