سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیاند: “بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەتایبەتی یەکێتیی و پارتی ھاوتەریب لەگەڵ کۆبوونەوەکان لە بەغدا دەکرێت، پێویستە لەمڕۆوە لە بەغدا کۆبوونەوەکان دەستپێدەکاتەوە بۆ دامەزراندنی حکوومەت لە عێراق بەتایبەت پۆستی سەرۆکوەزیران.
ئاوێنە: “بە دڵنیاییەوە کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتیی دوای پشووی جەژن دەست پێدەکاتەوە، ھەروەھا تەنھا بابەتی بەغدا نییە کە گفتوگۆی لەبارەوە بکەین، پرسی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و دۆخی ئەمنی و ئابووری کوردستان و مووچەی ھاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەکانە، ھاوکات پارتی و یەکێتیی پێکەوە حکوومڕانی دەکەن لەم ھەرێمە،
ئاماژەی بەوەشکرد: “ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، بەڵام رەنگە لە کاتی خۆی دوا بکەوێت، ئەو گۆڕانکاریانەی پێویستە وەک ریفۆرمی یاسایی ھەڵبژاردن و لەجیاتی یەک بازنە کوردستان ببێتە چوار بازنە.