وەزارەتی کارەبا: 675 مێگاوات بەرهەمی کارەبا زیاد دەکەین
  2022-07-13       271       

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەستیان بە جێبەجێكردنی ژمارەیەكی پڕۆژەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا كردوە كە لە رێگەیانەوە 675 مێگاوات بەرهەمی كارەبا زیاد دەكەن.

ئاوێنە: وەزارەتی کارەبا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستیان بە جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی بەرهەمهێنانی کارەبا کردوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە 675 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكە پڕۆژەكان پێكدێن لە: وێستگەی تاسڵوجە 51 مێگاوات، هەروەها لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك بڕی 87 مێگاواتی زیاتر بەرهەم دێت، وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلوك 37 مێگاوات، وێستگەی بازیان 500 مێگاوات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×