پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار سیناریۆی 2018 دوبارە نابێتەوە
  2022-07-13       456       

هەرچەندە هێشتا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان پارتی و یەكێتیدا نییە لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵا م پەرلەمانتارێکى پارتى دەڵێت، حزبەکەى بڕیارى کۆتایی داوە کە سیناریۆى 2018 بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دوبارە نابێتەوە و ڕێبەر ئەحمەد تاکە کاندید دەبێت بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە.

ئاوێنە: شێروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە روداوی راگەیاند"لەکۆبونەوەمان لەگەڵ بارزانى بڕیارى کۆتایی دراوە کە سیناریۆى 2018 دوبارە نابێتەوە و بە دو کاندید ناچینە پەرلەمان، رێبەر ئەحمەد تاکە کاندیدى پارتى و کورد دەبێت."

وتیشى "تا ئێستا ئەوە لەگەڵ یەکێتى یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام ئێمە زۆرینەین و دەبێت یەكێتی ئەوە قبوڵ بكات."

بەپێی قسەی شێروان دوبەردانی ماڵى شیعە لەسەر سەرۆک وەزیران پێکبێن یەک سەعات مۆڵەت نادەنە کورد بۆ رێککەوتن لەسەر پۆستى سەرۆککۆمار.

وتیشی، تا ئێستا ماڵى شیعە لەناو خۆیان یەکلایی نەبونەتەوەو بونەتە دوبەش لەبارەى دیاریکردنى مالیکى بۆ سەرۆک وەزیران. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×